هه‌واڵه‌كانی كۆمه‌له‌كه‌مان

 

......................... 13.02.2007 .........................

سه‌ره‌دانی وه‌فدی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌

 

......................... 09.11.2006 .........................

 

كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانیدا له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 9.11.2006 كاتژمێر 11ی به‌یانی له‌ ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌ و كه‌م وێنه‌، به ‌ئاماده‌بوونی كۆنسولی به‌ریتانیا خاتوو "ئه‌ندریا" و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی دام وده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكان له‌ كوردستان، هه‌ستا به‌ كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ناوه‌ندی خۆی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

شایانی باسه‌ له‌م ڕێو ڕه‌سمه‌دا كۆنسولی به‌ریتانیا له‌ كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆفیسه‌ ووتارێكی به‌نرخیشی پێشكه‌ش كرد كه‌ بووه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوان وسه‌رجه‌م میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان.

 

......................... 11.11.2006 .........................

 

له‌ ڕێكه‌وتی 11.11.2006 كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به ‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا خاتوو "به‌یان سامی عبدالرحمن" پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی پایه‌به‌رزی به‌ریتانی كه‌ پێكهاتبوو له‌ دوو لۆرد وه‌ چه‌ند خاوه‌ن كۆمپانیا و بازرگانی ناسراوی به‌ریتانی. هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان ڕۆژ سه‌ردانی ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌یان كرد وه‌ خۆشحاڵی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌ربڕی.

 

......................... 12.11.2006 .........................

هه‌روه‌ها له‌ ڕێكه‌وتی 12.11.2006 وه‌فده‌كه‌ له‌ كۆنفرانسێكی ڕاگه‌یاندنی كه‌ له‌ ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌رێوه‌چوو، بۆ دام وده‌زگاكان و میدیا ناخۆ و بیانیه‌كان قسه‌یان كرد. به‌ بیانووی ئاماده‌بوونی ئه‌م وه‌فده‌ پایه‌به‌رزه‌ له‌ ئۆفیسه‌كه‌مان، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م وه‌فده‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێز "كاروان بارزانی" و جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ ڕێزدار "دارا یارا" مه‌دالیای كۆمه‌ڵه‌یان پێ به‌خشرا و ڕاسته‌وخۆ بوون به‌ ئه‌ندامی فه‌خری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان.

 

......................... 20.03.2006 .........................

 

له‌ ڕێكه‌وتی 20.03.2006 به‌ردی یناغه‌ی مۆنیۆمێنتی دۆستایه‌تی كوردستان، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، كۆریا كرایه‌وه‌. دامه‌زراندنی ئه‌م مۆنیۆمێنته‌ ڕێزلێنانه‌ له‌ خوێنی شه‌هیدانی ئازادی عێراق. له‌م ڕێو ڕه‌سمه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به‌ڕێز "كریم سنجاری"، كۆنسولی به‌ریتانیا له‌ ئه‌مریكا و هێزی زه‌یتون به‌شدار بوون وه‌ هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ ووتارێكی پێشكه‌ش كرد.

   

 

......................... 19.09.2005 .........................

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا به‌ڕێز خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێز كاك كاروان بارزانی له‌ ڕێكه‌وتی ... پێشوازی كرد له‌ "دكتۆر بۆب سپینك" ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانی، وه‌له‌م دیداره‌دا به‌ تێرو ته‌سه‌لی باسی چۆنیه‌تی به‌رفراوان كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرا و بڕیار درا له‌مه‌و دوا هه‌وڵ بدرێت بۆ هه‌رچی زیاتر خۆشكردنی ئه‌م جۆره‌ په‌یوندیانه‌ له‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌ و گه‌لی به‌ریتانیا.

 

......................... 11.10.2006 .........................

 

له‌ ڕێكه‌وتی 11.10.2006 ، به‌ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ هۆتێلی شیراتۆن له‌ هه‌ولێری پایته‌خت پێشوازی كرا له‌ سه‌فیری به‌ریتانیا له‌ عێراق به‌ڕێز "ئێدوارد چاپلین".

له‌م دیداره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی كارو چالاكیه‌كای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان كرا و تێیدا سه‌فیری به‌ریتانی وێرای ده‌ستخۆشی كردن له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ گشت كاره‌كانی بۆ خواستین، گفتیشی پێداین به‌ پێی ئیمكان یارمه‌تیمان بكات بۆ به‌ره‌و پێش بردنی كاره‌كانمان.

 

......................... 13.06.2006 .........................

له‌ ڕێكه‌وتی 13،06،2006 سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ هوتێلی خانزاد، به‌شداریان كرد له‌ جه‌ژنی له‌دایك بوونی شاژنی به‌ریتانیا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌فیری به‌ریتانیا له‌ عێراق رێكخرا بوو. شایانی باسه‌ له‌م ڕێو ڕه‌سمه شكۆداره‌ به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌فدێكی پایه‌به‌رزی ئه‌مریكی وه‌ كۆنسولی به‌ریتانیا له‌كه‌ركوكیش ئاماده‌بوون. دیاره‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌م ڕێو ڕه‌سمه‌دا له‌ سه‌ر داوای ڕه‌سمی سه‌فیری به‌ریتانیا له‌ عێراق بوو.

 

......................... 00.00.2000 .........................

 

ناردنی ئه‌ندامێكی كارای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بۆ ووڵاتی به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردنی له‌ كۆرسێكی تایبه‌ت به‌ بواری مافی مرۆڤ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ. دیاره‌ ئاماده‌بوون و به‌شداری كردنی به‌ڕێز د. رزگار محمد قادر له‌م كۆرسه ‌ 4/4 - 1/3 تایبه‌ته‌دا گرنگیه‌كی زۆری هه‌بوو، چونكه‌ دواتر به‌رژه‌نگه‌كانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ له‌سه‌ر كارو چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیار كه‌وت.

سه‌ڕه‌ڕای ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌كانی له‌م سه‌فه‌ره‌ به‌ڕێز د. رزگار له‌سه‌ر ئاستی كۆرسه‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوو.

 

......................... 27.11.2005 .........................

سازدانی سمینارێكی بۆ سه‌فیری به‌ریتانی به‌ڕێز ",ویلیام پیتی" له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری زانكۆ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان-به‌ریتانیا رێكخرا بوو.

 

......................... 13.02.2005 .........................

ئۆفیسی به‌ریتانیا هه‌ڵسا به‌ سه‌ره‌دانێكی دۆستانه‌ بۆ چه‌ند نه‌خۆشه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا و بردنی چه‌ند چه‌پكه‌ گوڵێك له‌گه‌ڵ دیاری ئارمی كۆمه‌ڵه‌.

 

......................... 00.00.2000 .........................

دانیشتنێكی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ سه‌فیری به‌ریتانیا به‌ڕێز "ئێدوارد" له‌ هۆتێل شیراتۆن به‌ ئاماده‌ بوونی كاك فلاح مسته‌فا و باس كردن له‌ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌.

   

......................... 20.02.2005 .........................

سازدانی سه‌فره‌یه‌ك بۆ دكتۆر نوئێل، كونسوولی به‌ریتانی بۆ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌

   

......................... 24-02-2007 .........................

رۆبرت بێل، سه‌فیری پێشووی به‌ریتانیا له‌ نه‌مسا سه‌ره‌دانی ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌ی كرد وه‌ به‌ خۆشحالیه‌وه‌ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی نرخاند وه‌ دواتر بوو به‌ ئه‌ندام له‌ كۆمه‌له‌كه‌مان.

 

......................... 21-02-2007 .........................

سه‌ردانی زانكۆی كوردستان بۆ ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان (دكتۆر عه‌باس وه‌‌لی) وه‌ وه‌فدی یاوه‌ره‌كه‌ی...

 

......................... 21-02-2007 .........................

پێشوازی كردن له‌ راوێژكاری تۆنی بلێر (ئان كلۆد) له‌ فرۆكه‌خانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی

   

پاشان" له‌رۆژی 21-3-2007  (ئان كلۆد) سه‌ره‌دانی ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كرد. له‌هه‌مان رۆژ به‌ یاوه‌ری ستافی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی سه‌ردانی پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن یان كرد وه‌ له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه‌ ووتارێكی به‌نرخ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز پێشكه‌ش كرا.
   

وه‌ له‌ هه‌مان رۆژ به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی (ئان كلۆد) جه‌ژنێك له‌ پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن له‌لایه‌ن ستافی كۆمه‌ڵه‌وه‌ بۆ به‌رێزیان‌ سازكرا.

 

دوای مه‌راسیمه‌كه‌، به‌رێز (ئان كلۆد) به‌ره‌و شاری سلێمانی به‌ڕێ كه‌وت.
   

......................... 31.03.2007 .........................

سه‌ره‌دانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی له‌گه‌ل زانكۆی كوردستان بۆ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، وه‌ هه‌روه‌ها گه‌شتێك بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان. له‌ هه‌مان رۆژ به‌رده‌وامی به‌ گه‌شته‌كه‌ درا بۆ ده‌ڤه‌ری مه‌یدانۆك

 

......................... 13-04-2007 .........................

یاریه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی پێ نێوان كوردستان و به‌ریتانیا رێكخرا به‌ ئاماده بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، به‌رێز ئیمداد بارزانی، سه‌فین دزه‌یی، دكتۆر جه‌مال قاسم، دكتۆر عه‌باس وه‌لی،‌ وه‌ خاتوو ئه‌ندریا كونسوولی به‌ریتانیا. یاریه‌كه‌‌ به‌ ئه‌نجامی 5-5 كۆتایی پێهات.

 

 
 

ماڵه‌وه‌        ئێمه‌ كێین؟        هه‌واڵ        وێنه‌        مۆسیقا        په‌یوه‌ندی