|
پێشه‌كی:
پاش ئازادكردنی عێراق له ده‌ست ڕژێمی دژبه مرۆڤ
و مرۆڤایه‌تی، كه‌ش وهه‌وای ئازادی له سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌ڵی كرد و ئه‌و ئازادی
و دیموكراسیه‌ی له كوردستاندا هه‌بوو زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و چه‌ندین ده‌رگای
په‌یوه‌ندی تازه له نێوان گه‌لانی دونیا وگه‌لانی كوردستان و عێراقدا كرایه‌وه.
ئه‌م په‌یوه‌ندیانه هه‌میشه مایه‌ی مانه‌وه‌و پێكه‌وه ژیانه له‌جیهاندا و
گۆڕینه‌وه‌ی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه له نێوانیاندا و مایه‌ی سوود
له‌یه‌كتر وه‌رگرتن و پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گه‌لانی
جیهان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ئالوگۆڕی دۆستایه‌تی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا،
ئێمه‌ش وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له هه‌ر ووڵاتێكی تر
پێویستیمان به‌و په‌یوندیانه هه‌یه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دونیادا بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی
زانیاری و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌كتری.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه كۆمه‌ڵێك له ڕۆله‌كانی
هه‌رێمی كوردستان هه‌ستاین به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان و
به‌ریتانیا تاكو بتوانین له‌میانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا سوود به دانیشتوانی هه‌ردوو
ووڵات بگه‌ینین له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا. وه‌ك ئاڵوگۆركردنی زانیاری، هونه‌ری،
رۆشنبیری، وه‌رزشی، زانستی و به‌هره وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌كتری، ووڵاتی
به‌ریتانیا دۆستی گه‌لی كوردستانه و ده‌كرێ ئێمه سوود له‌و دۆستایه‌تیه وه‌رگرین
به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا. به هیوای سه‌ركه‌وتن له‌م پڕۆژه
گرنگه، به‌ئومێدی یارمه‌تی و هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و كه‌سایه‌تییه
ئه‌كادیمی وزانستیه‌كان.
په‌یامی كۆمه‌ڵه:
بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هاوچه‌رخ و پته‌وكردنی
دۆستایه‌تی گه‌لانی كوردستان و به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ین.
كارنامه
* پێناسه‌ی كۆمه‌ڵه:
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان-به‌ریتانیا
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زانستی رۆشنبیری و هونه‌ری و كلتوری سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، هه‌وڵ
ده‌دات په‌یوه‌ندی له‌نێوان خه‌ڵكانی كوردستان و به‌ریتانیا دا دروست بكات.
له‌پێناوی په‌ره‌پێدانی ئاستی شارستانی و زانستی و رۆشنبیری و ئالوگۆركردنی زانیاری
هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تی هه‌ردوو ووڵات.
ئامانجه‌كان
1. رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ریتانی، به مه‌به‌ستی سوود لێ وه‌رگرتنیان له بواره‌كانی
زانستی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری.
2. په‌ره‌پێدانی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له كوردستان، له ڕێگای بانگهێشت كردنی پسپۆڕانی به‌ریتانی ئه‌و
بوارانه.
3. ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ قوتابیان له
به‌ریتانیا وكوردستان، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕكردنی سه‌رچاوه‌كانی خوێندنی باڵا.
4. هه‌وڵدان بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی شاندی ڕۆشنبیری،
هونه‌ری، وه‌رزشی له‌نێوان توێژه جیاجیاكانی هه‌ردوو ووڵاتدا.
5. بایه‌خدان به زمانی ئینگلیزی وكوردی له نێو
كۆمه‌ڵگای كوردستان وبه‌ریتانیا، له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی فێربوون،
ده‌ركردنی و وه‌ڕگێڕانی بڵاوكراوه‌كان وكتێبی هه‌مه چه‌شنه.
6. هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنی ئاستی به‌شداری لاونی
كوردستان و به‌ریتانیا له كۆڕ وسمینارو فیستیڤاله ڕۆشنبیری و كه‌لتووری هه‌ردوو
ووڵات دا.
7. لابردن وسڕینه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ره چه‌وتانه‌ی
كه له‌لایه‌ن ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كانی عێراق ده‌رحه‌ق گه‌لی به‌ریتانیا له‌سه‌ر
خه‌ڵكی كوردستان سه‌پێنرابوون.
8. بنیات نانی ماڵی كوردی به‌ریتانی له‌شاره
پێشكه‌وتوه‌كانی به‌ریتانیا و كوردستان به مه‌به‌ستی شاره‌زا بوون به كه‌لتوور و
داب ونه‌ریته‌كانی یه‌كتر.
|